ئامادەیى (دایک)ى ناحکومى، قوتابخانەیەکى ئەهلى کەرتى تایبەتە، لە ئیدارەى سەربەخۆى سۆران، ساڵانە هەڵدەستێت بە وەرگرتنى قوتابیان، لە پۆلەکانى (10، 11، 12)ى ئامادەیى بە هەردوو بەشى زانستى و وێژەیى
تیایدا ستافێک مامۆستاى بەناوبانگ و پڕ لە ئەزموون، کە خاوەن بڕوانامەى زۆر بەرزن لەسەر ئاستى کوردستان و جیهان
بە زمانى شیرنى کوردى و لەسەر بنەماى سیستەم و پڕۆگرامى وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان وانەکان دەڵێنەوە
لەو قوتابخانەیەدا قوتابیان فێردەکرێن و ئامادە دەکرێن بۆ کۆلێژە بەرزەکانى کوردستان
بۆ ئەم مەبەستەش تا ئێستا توانیویەتى چەندین قوتابى بگەیەنێتە کۆلێژى پزیشکى گشتى و کۆلێژە بەرزەکانى ترى کوردستان و دەرەوەى کوردستان
Comments
Post a Comment